نێچیرڤان بارزانی و مستەفا كازمی جەختیان لە چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا كردەوە

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق دوایین پێشهاتە سیاسییەکان و ڕەوشی گشتیی عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچەکه‌يان تاوتوێ كرد.

هه‌ردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی بەهێزکردنی هەماهەنگی و هاوکاریی نێوان هێز و لایەنە سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراق کردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات و دوورخستنه‌وه‌ى له‌ ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه‌.

له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌دا ده‌رباره‌ى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌، له‌مباره‌يه‌وه‌ هاوڕا بوون لەسەر گرنگى و پێویستیی بەردەوامیی هه‌وڵه‌كان و هەماهەنگيی نێوان هه‌ردوولا بۆ لێكگه‌يشتن و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان.