ڕێباز حەملان، جێگری وەزیری دارایی عێراق لە نووسینێکی کە لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئەمڕۆ بڵاوی کردەوە دەڵێت: ماف و شایستە دارایەکانی خەڵکی کوردستان زۆر لە پۆست و پلە و پایە گرنگترە، دەشڵێت هەر کەسێک متمانەیسەرۆک بارزانی وەربگرێت دەبێت وەک هەڵۆ بەرامبەر نەیارانی کورد بوستێتەوەو ڕایانبگرێت، نەک لەبەرمبەر هەندێدەسکەوتی مادی و دونیایی چۆک دابدات.
ئەمڕۆ دووشەممە 10ـی ئاداری 2025، ڕێباز حەملان، جێگری
وەزیری دارایی فیدراڵ لە نووسینێکدا کە لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووکدا بڵاوی کردۆتەوە دەڵێت: بە شانازییەوە، لە ژیانی سیاسی
خۆمدا بۆ جاری دووەم لەسەر مافی میللەتەکەم بڕیاری چارەنوسسازم داوە.
لە بەغداد کەرامەت و مەبدەئی کوردایەتی و کوردستانی بوونم خستە پێش بەرژەوەندی شەخصی خۆم، بەکردەیی نوێنەرایەتی کورد وھەرێمم کرد، بە باوەڕێکی کوردانە.
بەتایبەت کە متمانەی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی وەردەگریت دەبێت وەک ھەڵۆ بەرامبەر نەیاران بوەستیت، لەبەردەم دەستکەوتیماددی و بەرژەوەندی تایبەت نابێت چۆک دابدەیت.
دەشڵێت: لەساڵی 2017 لەسەر پشتیوانی و پشتگیری ریفراندۆم ھەڵوێستم وەرگرت، پاشان لەسەر بەرگری لە حکومەتی ھەرێم کە رێگەمنەدا ئەنجومەنی وەزیران نیصابى قانونى لەدەست بدات، بڕیارمدا وەک وەزیری دارایی و ئابوری لەناو حکومەت بەردەوام بم لەسەرخزمەتکردنی گەلەکەم باجی ئەو ھەڵوێستەم ھەرچی بێت دام.
ڕێباز حەملان ئاماژەی بەوە کردووە، لەگەڵ دەستبەکاربونی وەک بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق ، لەسەر ماف و شایستە داراییەکانیھەرێم، دیدارو کۆبوونەوەی لەگەڵ بەشێکی زۆر لە بەرپرسانی بەغدا کردووە لە ئاستی زۆر باڵا، دەڵێت: دواتر لە ڕاگەیاندن چەندین دیدارمئەنجامدا و بەرگریم کرد لە مافەکانی ھەرێم، راستییەکانم باس کرد کە حکوومەتی ھەرێم پابەند بووە بەو داواکاریانەی لێی کراوە و هەموویجێبەجێ کردووە، بەتایبەت جەنابی کاک مەسرور بارزانی خەمخۆرانەو پشوو درێژانە هەموو هەوڵێکی داوە بۆ چارەسەری کێشەکان لەگەلبەغدا، ئەم ھەوڵانەم نیگەرانی وەزیری دارایی عێراقی لێکەوتەوە و بەیاننامەی لەسەر دەرکردم ، بۆ یهكهمجارە لە سایتی وەزارەتێک لە عێراقبهیاننامه له دژی بەرپرسێکی باڵا بڵاوبکرێتەوە، چونکە من لەبەغداد پێشمەرگە ئاسا بەرگریم لەقوت و مافی خەڵکی ھەرێمکرد و خەریکیبەرژەوەندی شەخسی خۆم نەبووم، دواتر لە کۆبوونەوەی فەرمی ئەنجومەنی وەزارەت کێشەکە زیاتر گهورهكرا و لهگهڵ خودى وهزیر لەبەردەمھەموو ئامادەبووان کە ٢٤ بەرێوەبەری گشتی ئامادەبوون دەمەقاڵی و گرژی دروست بوو، به شانازییهوه سەرسەختانە مرافەعەم لەسەرمافەکانی ھەرێمی کوردستان کرد.
ڕێباز حەملان نووسیویەتی: لەم ساڵی 2025دا، لەسەر داواکردن بۆ سەرپەرشتی کردنی مەلەفی بودجە و مووچەی ھەرێم، لەسەر پێداگیریلە شایستە داراییەکانی ھەرێم، هەروەها لەسەر مامەڵەی نادروستی وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر پرسی مووچەو بودجەی ھەرێم، کە زۆرمامەڵەیەکی سیاسیانەیە بە ناوی بابەتی تەکنیکی و ھونەرییەوە بەردەوام مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێم دوا دەخرێت و لەکاتی خۆیداناینێرن
بۆ جاری دووەم بڕیارمداو بە رەوام نەبینی من بەرپرسی باڵای وەزارەتێك بم لە بەغداد، مووچە لەکاتی خۆی وەربگرم و ئیمتیازاتی زۆرمھەبێت، بەڵام ھەمان وەزارەت ھۆکاری ناڕەحەتی میللەتەکەم بێت و ھەر مانگە و بەجۆرێك مامەڵە لەگەڵ ھەرێم بکات، ویژدانی خۆم بەرامبەرخوای گەورەو میللەتەکەم و حیزبەکەم ئاسوودەکرد.
دەڵێت: لە کۆتایی مانگی یە، بەرێزان بەرپرسانی باڵای ھەرێم و حیزبم لەم بابەتانە ئاگادار کردەوە، داوامکرد کە من دەست لە کار بکێشمەوەو چیتر مامەڵەی نادروست مایەی قبوڵکردن نییە، بۆیه دەستم لە پۆستەکەم کێشایەوە.