ئافرەتان و چالاكوانان و جەماوەری هێژای کوردستان:
هەشتی مارس ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان له‌سه‌رجه‌م ئافره‌ته ئازا و پێشه‌نگ و رەچە‌شكێنه‌كانی كورد، رێكخراوه‌كانی ئافره‌تان و سه‌رجه‌م چالاكوانان و پیاوانی یه‌كسانیخواز پیرۆز ده‌كه‌ین و خه‌باتیان به‌رز ده‌نرخێنین
یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، وێڕای پیرۆزکردنی ئەم ڕۆژە و تەواوی دەستکەوتەکانی هه‌شتی مارس له هه‌موو ئافره‌تانی كورد به‌تایبه‌ت و ئافره‌تانی جیهان به‌گشتی؛ جارێكی تر جەخت دەکاتەوه له‌سەر جێبەجێکردنی ته‌واوی ئەوهەنگاوانەی بەگرنگ و پێویستی ده‌زانێت بۆ پێشخستنی زیاتری پرسی ئافرەتان لە کوردستان، هه‌روه‌ها پراكتیزه‌كردنی مافی ئافره‌تان له‌هه‌موو كایه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و یاسایی و كلتوری و په‌روه‌رده‌یی وئابورییه‌كاندا.یە‌كێتی ئافره‌تان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌هه‌وڵدان بۆ بەرجەستەکردنی یەکسانی جێنده‌ریی و به‌سێنتڕاڵكردنی ئافرەتان لەکایە جیاوازەکانی ژیان، تا هێزی كاری ئافره‌تان ببێته چه‌قی گۆڕانكاڕی له ناوەندەکانی بڕیار و بازاڕی کار و جومگەکانی حکومڕانیی له‌كوردستان.
ئێمە له یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان له رۆژی جیهانی ئافره‌تاندا بە دروشمی “پێکەوە دەتوانین، بەهێزین، پێش دەکەوین”، دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه گرنگە پێکەوەو بە بێ جیاوازی ڕەگەزیی، کاربکەین بۆ پێشخستنی زیاتری كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی، تاپێکەوە و بەیەک هێز ببینە بەشێک لە پڕۆسەی بنیادنانی ئاشتی، ئاسایش و ئاسایشی کۆمەڵایەتی و پاراستنی وڵات.
لەهەرێمی کوردستان، پرسی ئافرەتان قۆناغی سەختی بڕیوە و ده‌ستكه‌وتی زۆریشی به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام هێشتا چاومان له‌ده‌ستكه‌وتی زیاتر‌و گه‌وره‌تره، بۆیه گرنگە بزووتنەوەی ئافرەتان بە بیری نوێ و شێواز و میکانیزمی نوێ و سەردەمییانە، بەشداربن لە ئاراستەکردنی گۆڕانکارییەکانی کۆمەڵگە و بەدیهێنانی یەکسانی له‌سه‌رجه‌م ئاست و كایه‌كاندا.
له‌م ڕۆژه‌دا ئه‌و ئافره‌ته ڕەچە‌شكێن و پێشه‌نگ و پاڵه‌وانانه له‌بیرناكه‌ین، كه ماندووبوون و شەونخونی و خزمەتێکی یەکجار گەورەیان کردووە بۆ هێنانه‌دی یەکسانی و دادپەروەریی لەنێو کۆمەڵگەدا، هیچ یه‌ك له‌و ئافرەته پێشمه‌رگه‌و نیشتمانپه‌روه‌رانه له‌بیر ناكه‌ین، كه به‌شێكی چالاك بوون له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كورد و له‌خه‌باتی شاخ و شاردا، گوێیان به‌هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسییه‌كان نه‌داوه و قوربانی زۆریان داوا له‌پێناوی گه‌یشتن به‌م ئازادییه‌ی ئه‌مڕۆ، ئازار‌و به‌سه‌رهاتی ئافره‌تانی ئێزدیی له‌بیر ناكه‌ین و سورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌و رێگه لە دووباره‌بونه‌وه‌ی تاوانێكی له‌و شێوه‌یه بگیرێت.ئێمه‌ی ئافره‌تان، له پاڵ خه‌باتمان بۆ یه‌كسانی و گه‌یشتن به‌مافه‌كانمان، دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه كه پارێزه‌ری ئازادیی و ده‌ستكه‌وته‌كانی كوردستان دەبین و به‌رامبه‌ر خوێنی شه‌هیدان وه‌فاداردەبین.
له كۆتایدا، ئەم ڕۆژە له‌سه‌رجه‌م کادیرو ئه‌ندامانی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان پیرۆز ده‌كه‌ین، كه هه‌میشه به‌بێ ماندووبوون و به‌بێ جیاوازی، ئامێزیان بۆسه‌رجه‌م ئافره‌تانی نه‌ته‌وه و پێكهاته جیاوازه‌كانی كوردستان كردۆته‌وه‌و بوونه‌ته پشت و په‌ناو داكۆكیكاری به‌رده‌وام و سه‌رسه‌ختی مافه‌كانیان.
جارێكی تر، پیرۆز بێت رۆژی جیهانیی ئافره‌تان و به‌رده‌وام و سه‌ركه‌وتوو بێت خه‌باتی ره‌واو ئازادیخوازانه‌ی ئافره‌تان له‌كوردستان و ناوچه‌كه‌و جیهان.
یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان
8ی مارسی 2025