بە چالاکی هونەری و کاری دەستی فێستیڤاڵێکی ڕەنگاوڕەنگ لە پایتەخت بەڕێوە دەچێت

هەولێر بۆ ڕێزگرتن لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، بە چەند چالاکییەکی هونەری و کاری دەستی و خواردنی کوردەواری لە نێو جەرگەی پایتەخت و قەڵا شکۆدارەکەی فێستیڤاڵی شەوانی ڕەمەزان دەستیکرد بە چالاکییەکانی.

لە دەسپێکی فێستیڤاڵە ڕەنگاوڕەنگەکەی شاردا “ئومێد خۆشناو” پارێزگاری هەولێر و وەزیری شارەوانی حکومەتی هەرێم و دەستەیەک لە بەرپرسان و چالاکوانان ئامادەی ڕێورەسمی کردنەوەی فێستیڤاڵەکە بوون، کە چەند بوارێکی تایبەتی وەک گۆرانی و موزیک و کاری دەستی و هونەری ڕەنگ و خواردنی کوردەواری لەخۆوە گرتووە و بەپێی پڕۆگرامی فێستیڤاڵەکەش بڕیارە تا شەوی جەژن چالاکییەکانی فێستیڤاڵی شەوانی ڕەمەزان بەردەوام بێت.
شیڤان شێرزاد – هەولێر