مەسرور بارزانی و مستەفا کازمی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 3/9، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی فیدراڵ کرد.

لە كۆبوونەوەكەدا دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێ کرا.
بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان، تایبەت بوو بە پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و دابینکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان.