ئەمڕۆ یەک شەمە، 09-03-2025، سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا دەستگیرکردنیڕۆژنامەنووس بەشدار بازیانی, لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە چەند ڕۆژێکە دەسگیرکراوە.
سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان دوپاتی لەوە کردووەتەوە دەسگیرکردنی بەشدار بازیانی بە بێ ئاگاداری دادگا بووەو ئەمەشپێچەوانەی یاسا بەرکارەکانە لە هەرێمی کوردستان، ئێمە وەک سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی هەرێمی کوردستانە سەرکۆنەکەی ئەو کارەدەکەین، ئەمە پێشێلکردنێکی زەقە و ڕێز نەگرتنە لە بنەماکانی ئازادی ڕادەربڕین و کاری ڕۆژنامەگەری لە کوردستان.
لەبەشێکی تری ڕاگەیاندراوەکەی سەندیکای ڕۆژنامەنووساندا هاتوو، لە ماوەی ئەو چەند ڕۆژەی ئەو هاوپیشەمان دەسگیرکراوە،ڕێگەنەدراوە کەس و کاری بیبین.
لە کۆتای ڕاگەیاندراوەکەی هاتووە، ئەنجوومەنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان داوای ئازادکردنی دەستبەجێی ڕۆژنامەنووسبەشدار بازیانی دەکات و “داواکارین دۆسیەی دەستگیرکردنەکەی بەلاڕێدا نەبرێت.”
ڕۆژی هەینی، 28-02-2025، ڕۆژنامەنووس بەشدار بازیانی، لەلایەن هێزەكانی ئاسایشى سلێمانی لەگەڵ سێ هاوکاری دیکەیدەستگیر کرا، دواتر هاوکارەکانی ئازاد کران، بەڵام خۆی تاوەکوو ئێستە لە زینداندا ماوە.