دوێنێ شەو، بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر و ژمارەیەکی تر لە بەڕێوەبەرانی شارەوانی و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی هەولێر، لە ژێر سێبەری قەڵا و لە بەردەم پارکی شار، گەورەترین فێستیڤاڵى شەوانى مانگى پیرۆزى ڕەمەزان تایبەت بە ( خواردنی کوردەواری، خواردنی بیانی، کاری دەستی و چالاکی هونەری و کارى دیکەى جۆرا و جۆر ) کرایەوە، کە لەلایەن سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بە هەماهەنی پارێزگای هەولێر ڕێکخراوە و تاکۆتایی ئەم مانگە پیرۆزە بەردەوام دەبێت.
وەزیری شارەوانی و پارێزگاری هەولێر دوای کردنەوەی فێستیڤاڵەکە پیرۆزبایی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانیان لە موسڵمانانی شاری هەولێر و کوردستان کرد و پاشان ستاند و کۆشکەکانی فێستیڤاڵەکەیان بەسەرکردەوە و ئومێدی سەرکەوتن و بەردەوامیان بۆ کاسبکاران و بەشداربووانی فیستیڤاڵە خواست و دەستخۆشیان لە تیمەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر کرد بۆ ڕێکخستنی ئەو فێستیڤاڵە لە سەنتەری شاری هەولێر.