بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاو کردەوە، کە پێشبینی دەکرێت، باران لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان زیاتر ببارێت.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت، کەشی ئەمڕۆ شەممە، 8-3-2025، ئاسمان هەور و باران بێت لە زۆربەى کاتەکاندا، هەروەها ڕێژەى باران لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان زیاترە بەراورد بە ناوچەکانى دیکەی هەرێم .هەروەها پلەکانی گەرما نزیکەی 2 تا 4 پلەى سیلیزى نزمتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
ئاماژەی بەوەش کرد، پێشبینی دەکرێت کەشی سبەی یەک شەممە، 9-3-2025، ئاسمان هەوری تەواو بێت لەگەل باران لە هەندێ كات و شوێندا، هەروەها لە كاتەكانی ئێوارەدا هەندێ جار لێزەمە باران دەبێت. هەروەها پلەکانی گەرماش نزیك دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 19 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 16 پلەی سیلیزی
دهۆک : 18 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 20 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 16 پلەی سیلیزی
سۆران : 17 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 3 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 20 پلەی سیلیزی