ئهمڕۆ شهممه 8-3-2025 مهسرور بارزانی سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان پهیامێكی پیرۆزبایی بهبۆنهی ههشتی مارس رۆژی جیهانی ئافرهتان بڵاوكردهوه كه ئهمه دهقهكهیهتی ..
بە بۆنەی هەشتی مارس، ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان، پیرۆزبایی لە سەرجەم ئافرەتانی کوردستان و جیهان دەکەم .
ڕێز و پێزانینی زۆرمان بۆ خەبات و تێکۆشان و ڕۆڵی دیاری ئافرەتانی کوردستان لە مێژووی گەلی کوردستاندا هەیە، کە هەمیشە نموونەی نیشتمانپەروەری و ئازایەتی و گیانفیدایی و قوربانیدان بوون .
جێی خۆشحاڵییە ئەمڕۆ ئافرەتان لە هەرێمی کوردستان، ڕۆڵێکی بەرچاو و کارایان لە دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستاندا هەیە و پابەندیشین بە زیاتر ڕەخساندنی دەرفەتی یەکسان لە بەردەم ئافرەتانی کوردستان و بەرزکردنەوەی ڕێژە و ئاستی بەشدارییان لە بوارە جۆراوجۆرەکانی بەڕێوەبردن، هەروەها ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو جۆرە توندوتیژی و جیاکارییەک لە دژی ئافرەتان.
هەشتی مارس پیرۆز بێت و هیوای پێشکەوتنی زیاتر بۆ ئافرەتانی کوردستان دەخوازم .
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
8-3-2025