وەزارەتی سامانە سروشتییەكان روونكردنەوەیەك لەبارەی غازی ماڵان بڵاو دەكاتەوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان روونكردنەوەیەك لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی غاز و دەنگۆی گرێبەستكردن لەگەڵ كۆمپانیایەك بۆ دابەشكردنی غاز بەسەر ماڵان بڵاو دەكاتەوە.

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لە روونكردنەوەكەدا دەڵێت “لە نزیكەوە سەرقاڵی چارەسەری كێشەی بەرزبوونەوەی نرخی غازین كە ماوەیەكە بەهۆی شەپۆلی سەرماوە خواست لەسەری زیاد بووە و بەهۆیەوە نرخەکەی بەرز بووەتەوە”.

دەشڵێت “بە توندی ئەو هەواڵانە رەت دەکەینەوە كە كەناڵێكی راگەیاندن نابەرپرسانە و دوور لە ڕاستی باس لەوە دەكات حكوومەتی هەرێم گرێبەستێکی بۆ دابەشکردنی غاز بەسەر ماڵان کردووە”.

جەختیشی كردەوە “حکوومەتی هەرێم گرێبەستی لەگەڵ هیچ كۆمپانیایەک نەكردووە بۆ دانانى سیستەمی دابەشكردنی غاز بەسەر ماڵان”.

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ئاماژەی بەوەش دا كە “بە مافی یاسایی خۆمان دەزانین و لە دادگا سكاڵا دژی ئەو كەناڵە تۆمار دەكەین”.