وەزارەتی پەروەردە ئەنجامی تاقیكردنەوە بەراییەكانی پۆلی 12 بڵاو دەكاتەوە

وەزارەتی پەروەردە ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەنجامی تاقیكردنەوە بەراییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی بڵاو كردەوە، ئاماژەی بەوەش دا كە قوتابییان دەتوانن پەڕەی سۆمای وەڵامی تاقیكردەنەوەكانیش ببینن.

وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند: قوتابیانی بەشداربووی تاقیکردنەوە بەراییەکان پۆلی 12ی ئامادەیی بەهەموو بەشەکانیەوە بۆ ساڵى خوێندنى (2024-2025) لە ڕێگەى ئەم لینکەى خوارەوە دەتوانن ئەنجامى تاقیکردنەوەکانتان وەربگرنەوە.

https://azmwnakan.com

وەزارەتی پەروەردە هەروەها رایگەیاندووە: قوتابییان هەروەها دوای یەک کاتژمێر لە ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان، دەتوانن پەڕەی وەڵام (سۆما)کانیان ببینن لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە.

http://soma.azmwnakan.com