ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025.3.6، بە ئامادەبوونی فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی و فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و نوێنەری لایەنە سیاسیەکان و ژمارەیەکی تر لە پیاوانی ئاینی و شێخانی تەریقەت، لە هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان، رەوتی حیکمە مەراسمێکی بۆ یادی (16)ساڵەی کۆچی دوایی “عەبدولعەزیز ئەلحەكیم” سەرکردەی دیاری عێراق و دۆستی نزیکی گەلی کورد سازکرد.
لە مەراسیمەکەدا، چەندین وتار لە بارەى ڕۆلی “ئەلحەكیم”، لە گۆڕەپانی سیاسی عێراق و ڕوخانى ڕژێمى بەعس و پەیوەندیی توندوتۆڵی لەگەڵ بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی كورد و داکۆکیکردنى لە بەدیھێنانی مافەکانی گەلی کوردستان پێشکەش کرا و پاشان ئێوارە خوانێکى تایبەت بە بەربانگی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان سازکرا.