کارکردن لە پڕۆژەی جووت سایدی ڕێگای( هەولێر – كۆیە ) بەردەوامە

 

کارکردن لە پڕۆژەی جووت سایدی هەولێر – کۆیە ) کە بە بڕیاری سەرۆكوەزیران ڕێزدار مەسرور بارزانی و لە چوارچێوەى گرنگیدانى كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە رێگه‌وبان، بە گوژمەی زیاتر لە ( 403 ملیار دینار ) و بە درێژیی 38 کیلۆمەتر دەست بە جێبەجێکردنی کراوە، بەردەوامە و کارکردن تێیدا بەخێرایی بەڕێوەدەچێت.