شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی چین، سەردانی (کۆمەڵگەی کەرتەکانی تەکنەلۆژیای سەردەم، ناوەندی خزمەتگوزارییەکانی حزبی و ناوەندی بە دیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکانی حکوومی) کرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦ی۳ی۲٠۲٥، شاندی پارتی کە بە سەردانی فەرمی لە وڵاتی چینە-شەنگھای، بە سەرۆکایەتی دکتۆر ھێمن ھەورامی، بانگھێشتی ھەریەک لە (کۆمەڵگەی کەرتەکانی تەکنەلۆژیای سەردەم، ناوەندی خزمەتگوزارییەکانی حزبی و ناوەندی بە دیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکانی حکوومی)کران.
لە سەردانەکەدا بە جیاواز لە شوێنەکان باس لە ڕۆڵ و ئەرکەکانیان کرا و کورتە ڤیدیۆ پێشکەشکرا، کە باسیان لە شێواز و میکانیزمەکانی کارکردن و بەرەوپێشچوونی تەکنەلۆژیای سەردەم دەکرد کە چۆن خۆیان لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی سەردەم گونجاندووە و پشت بەخۆیان دەبەستن و ئاسانکاری زیاتریان خستووەتەڕوو بۆ خزمەتکردنی حزبەکەیان و خەڵک و مرۆڤایەتی.
ھاوکات لە دیدارەکەدا قۆناغەکانی گەشەسەندیان خستەڕوو، بە ھەنگاو و تەکنەلۆژیای جیاواز، کە چۆن بەردەوامن لە پەرەپێدانی توانای تەکنەلۆژی.