بەڕێوبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئاماری هەڵمەت و چالاکییەکانی دوو هەفتەی ڕابردووی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند : دەستیان بهسهر بڕی زیاتر لە (٢٦) کیلۆو(٢٠٨)گرام ماددەی هۆشبەردا گرتووه و ههروهها زیاتر لە (١١)کەسیان گرتووه كه مامەڵەیان بەو ماددەیەوە کردووە.
ئەرکان بیبانی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەژمارەیەک چاڵاکیدا لە دوو هەفتەی رابردوو، بەهاوکاری و هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتیەکانی ئاسایشی پیرمام و سۆران و چاودێری و بەدواداچوون، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش توانرا بڕێ (٢٦) کیلۆو(٢٠٨)گرام مادەی هۆشبەر لەجۆرەکانی (کریستاڵ و حشیش و هیرۆین) هەڵبگیرێتەوەو دەستی بەسەردا بگیرێت. هەروەها بەهۆی ئەم چالاکییانەوە توانرا ژمارەیەک تۆڕی کڕین و فرۆشتن و بڵاکردنەوەی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکرێن و هەڵبوەشێنەوە کە پێکهاتوون(١١)تۆمەتبار. لە دادگا دۆسیەی تاوان بۆ تەواوی ئەو تۆمەتبارانەی کەدەستگیرکراون، کراوەتەوە کە بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.
بەڕێوبەرایەتییەکە هۆشدرای داوە و دەڵێت؛ بەپێویستی دەزانی تەواوی هاووڵاتیانی خۆشەویست ئاگادار بکەینەوە کە بەهەموو شێوەیەک خۆیان بە دوور بگرن لەم ماددانە و هەر زانیاریەکیشان دەستکەوت لەسەر ئەو کەسانەی کە مامەڵە بەو ماددانە دەکەن بنکە و بەڕێوەبەرایەتیەکانی ئاسایش ئاگادار بکەنەوە.