مووچەی دوو مانگی خانەنشینی کرێکاران دابەش دەکرێت

کرێکارانی خانەنشینکراوی هەولێر رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو مووچەی هەردوو مانگی 1 و 2ی2025یان دابەش دەکرێ.

راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی بڵاوی کردەوە: “بەڕێوەبەرایەتیی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران – ھەولێر، ئاگاداری کرێکارانی خانەنشینی ناوخۆی ھەرێم دەکاتەوە، رۆژی پێنجشەممە 6/3/2025، دەست بە دابەشکردنی مووچەکانیان دەکرێت.”

ئاماژەی بەوەش داوە: “بۆ ئەم مەبەستە کرێکارانی خانەنشینکراو دەتوانن سەردانی بانکی فیدراڵ بکەن بۆ وەرگرتنی ھەردوو مووچەی مانگی 1 و 2ی2025