ڕۆژی پێنجشەممە بەرواری ٦ی ئازاری ٢٠٢٥ هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى(٢) بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەر بە دیوانی وەزارەت و یەکەكانى پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.
دوای ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوودجە و بەرنامەکان(ژمێریاری سەربازی)، ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی بەکۆتا هێناوە، بۆ ئەم مەبەستەش ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی ئازاری ٢٠٢٥ هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی (٢ ) دابەشدەکرێت.
لەلایەن هاوپەیمانانەوە دووپات لەوەکرایەوە کە هاوکاری دارایی بەردەوام دەبێت، لەم مانگە سەرووی(٤٦٠٠٠) چل و شەش هەزار پێشمەرگە و ئەفسەری سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە رێگەی پڕۆژەی هەژماری من هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەوانی تریش لە رێگەی سیستەمی بانکیەوە هاوکارییەکان وەردەگرن.