ئهمرۆ سێ شهممه 4ی ئاداری 2025 بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان رایگهیاند، دەستیان بهسهر بڕی زیاتر لە (٢٦) کیلۆو(٢٠٨)گرام ماددەی هۆشبەردا گرتووه و ههروهها زیاتر لە (١١)کەسیان گرتووه كه کەمامەڵهیان بەو مادەیەوە كردوون.
ئەرکان بیبانی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەژمارەیەک چاڵاکییدا لە دوو هەفتەی رابردوو، بەهاوکاری و هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتیەکانی ئاسایشی پیرمام و سۆران و چاودێری و بەدواداجوون، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش توانرا بڕێ (٢٦) کیلۆو(٢٠٨)گرام مادەی هۆشبەر لەجۆرەکانی (کریستاڵ و حشیش و هیرۆین) هەڵبگیرێتەوەو دەستی بەسەردا بگیرێت. هەروەها بەهۆی ئەم چاڵاکیانە توانرا ژمارەیەک تۆڕی کڕین و فرۆشتن و بڵاکردنەوەی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکرێن و هەڵبوەشێنەوە کە پێکهاتوون(١١)تۆمەتبار.
لە دادگا دۆسیەی تاوان بۆ تەواوی ئەو تۆمەتبارانەی کەدەستگیرکراون، کراوەتەوە کە بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.
بەپێویستی دەزانین لێرەدا تەواوی هاوڵاتیانی خۆشەویست ئاگادار بکەینەوە کە بەهەموو شێوەیەک خۆ بەدوربگرن لەم ماددانە و هەر زانیاریەکیشان دەستکەوت لەسەر ئەو کەسانەی کە مامەڵە بەو مادانە دەکەن بنکەو بەڕێوەبەرایەتیەکانی ئاسایش ئاگادار بکەنەوە.