ئەمڕۆ سێشەممە 2025.3.4، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا پێشوازى لە مریەم ئەمبڕۆسینی، سەرۆکی رێکخراوی ( TDH )ى ئیتاڵی کرد.
لە دیدارەکەدا، كە ناز جەلال، بەڕێوەبەری قەیرانەکانی پارێزگا ئامادەی بوو، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى دەست خۆشى، کارەکانى ڕێکخراوى ناوبراوى بەرز نرخاند و هیواى سەرکەوتن و بەردەوامى بۆ خواستن و ئومێدى کرد نموونەیان زۆربێت.
پاشان وەک رێزلێنان لە بەرامبەر هەماهەنگى و هاوکاریان لە گەڵ پارێزگاى هەولێر لە ئەنجامدانى چەندین خول و پڕۆژەى خێرخوازى بۆ ئاوارە و پەناهەندەى کەمپەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر، سوپاس و پێزانینى پارێزگاى هەولێرى پێشکەش کرد.