وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە نووسراوێکدا کە ئەمڕۆ 3ی3ی2025 بۆ نووسینگەکانی فێرکردنی شۆفێریی ناردووە، نرخی وانەکانی مۆڵەتی شۆفێریی تیۆری و پراکتیکیی جێگیر کردووە.
بەپێی نووسراوەکە بۆ هەر وانەیەکی تیۆری 45 خولەکی، سێ هەزار دینار دەبێت، بۆ هەر وانەیەکی پراکتیکییش یەک کاتژمێری 20 هەزار دەبێت.
بەپێی ڕێنوێنیی وەزارەتی ناوخۆ کرێی یەک خولی تەواو بۆ مامۆستا و ڕاهێنەرانی نووسینگەکانی فێرکردنی شۆفێری لە 210 هەزار بۆ 150 هەزار کەم دەکرێتەوە.
مقەدەمی هاتوچۆ عەدنان عوبێد چالی، بەڕێوەبەری بەشی مۆڵەتی شوفێریی هاتوچۆی سۆران، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “لەمەودوا هەر کەسێک موڵەتی شوفێری دەر بکات، پێویستە چەند ڕێکارێكی تازە هەیە و بەپێی سیستەمێك بێت، سیستەمەكە گرنگە و گشت یاسا و هێما و هێڵ و ئەو ڕێنوێنییانەی پەیوەندییان بە ڕێگەوبان و بەکارهێنەرانییەوە هەیە، لەم سیستەمەدا جێگەیان بۆ کراوتەوە و بە تێروتەسەلی بۆ فێرخوازان شرۆڤە دەکرێت.