وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: زانکۆکان ساڵنامەی تایبەت بەخۆیان هەیە، پشووەکانی وەزارەتی پەروەردە دەوامی قوتابییانی زانکۆکان ناگرێتەوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: زانکۆکان ساڵنامەی تایبەت بەخۆیان هەیە، پشووەکانی وەزارەتی پەروەردە دەوامی قوتابییانی زانکۆکان ناگرێتەوە.
دووشەممە، 3ـی ئاداری 2025، عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: سەرجەم زانکۆیەکان ڕۆژمێری تایبەت بەخۆیان هەیە و هیچ پەیوەندییان بە وەزارەتی پەروەردە وە نییە.
گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا، گوتیشی: ئەو پشووانەی وەزارەتی پەروەردە دوێنی یەکشەممە بڵاویکردووەتەوە، سەبارەت بە دەوامی قوتابییان لە قوتابخانەکان، قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگاکان ناگرێتەوە.
دوێنێ یەکشەممە، 2ـی ئاداری 2025، سامان سیوەیلی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەو ناوەندانەی خوێندنی حکوومی کە ساڵنامەی وەزارەتییان وەک خۆی پیادەکردوە، هەروەها هەموو ناوەندەکانی خوێندنی ناحکوومی ، پشووی بەهارە لەڕێککەوتی 11ـی ئاداری 2025 دەستپێدەکات، تا 23ـی ئاداری 2025، ڕۆژی دووشەممە 24ـی ئاداری 2025 دەوامی ئاسایی ناوەندەکانی خوێندن دەستپێدەکاتەوە