پرۆژەی پاركی ڕەشكین، کە پاركێكی نموونەییە و لەسەر فەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە گوژمەی زیاتر لە ( 15 ملیار دینار ) لەسەر ڕووبەری زیاتر لە 120 هەزار مەتر دەست بە جێبەجێکردنى کراوە، کارکردن تێیدا بەردەوامە.
پرۆژەکە چەند بڕگەیەك لەخۆدەگرێت، کە بریتین لە پەرژینكردن بە درێژایی 1600 مەتر و گەراجی ئۆتۆمبێل و كافتریا و ڕێڕەوی پایسكل و دوو عەمباری ئاو و لێدانی دوو بیری ئیرتوازی و سیستەمی كارەبا و ڕووناككردنەوە، لەگەڵ كاری كشتوكاڵ و سەوزكردن و چاندنی دەیان هەزار درەخت و فریز و چیمەن.