بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن پێشوازیی لە شاندێکی باڵای پارتی سۆسیالیست-PSK کوردستان کرد

دوێنێ، د.سالار عوسمان ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن، بە ئامادەبوونی بەشێک لە هەڤاڵانی بەش پێشوازیی کرد لە شاندێکی باڵای پارتی سۆسیالیستی کوردستان لە باکووری کوردستان بە سەرۆکایەتی بەیرەم بۆزیال سەرۆکی پارتی سۆسیالیستی کوردستان-PSK و شاندی یاوەری و ئەندامانی ڕێڤەبەری پارتی سۆسیالیستی کوردستان.

لە دیدارەکەدا، بارودۆخی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەشێوەیەکی گشتیی گەنگەشە کران، هەروەها هەنگاو و قۆناغەکانی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا تاوتوێکران.