پشووی ناوەندەکانی خوێندن ڕاگەیەندرا

وەزارەتی پەروەردە پشووی بەهارەی قوتابخانەكانی راگەیاند كە لە 11 تاكو 23/3 پشوو دەبێت، لەو قوتابخانانەی هەرێمی كوردستان كە ساڵنامەی وەزارەتییان وەك خۆی جێبەجێكردووە.

سامان سیوەیلی گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند: ئەو ناوەندانەی خوێندنی حکوومی کە ساڵنامەی وەزارەتییان وەک خۆی پیادەکردووە و هەروەها هەموو ناوەندەکانی خوێندنی ناحکوومی، پشووی بەهارە لەرێکەوتی 11ی 3ی 2025 دەست پێ دەکات.

راشیگەیاند: پشووەكە تاوەكو 23ی 3ی 2025 درێژەی دەبێت.

سامان سیوەیلی گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوەش دا: رۆژی دووشەممە 24ی 3ی 2025 دەوامی ئاسایی ناوەندەکانی خوێندن دەست پێ دەکاتەوە.