جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکە، ئەمینداریەتی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی ڕاسپارد بە دەرچوواندنی ڕێنمایی تایبەت بۆ جێبەجێ کردنی یاسایی گەڕاندنەوەی زەوییەکان بۆ خاوەنەکانیان.
یەکشەممە، 2ـی ئاداری 2025، شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەمینداریەتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی ڕاسپارد بە دەرچواندنی رێنمایی تایبەت بۆ جێبەجێکردنی یاسایی گەڕاندنەوەی زەوییەکان بۆ خاوەنەکانیان.
شاخەوان عەبدوڵڵا، باسی لەوەش کردووە، دوای ئەوەی لە17ـی شوباتی 2025، داوایەکمان ئاراستەی سەرۆک وەزیران کرد لەسەر کێشەکانی جووتیاران و جێبەجێکردنی یاسایی پووچەڵکردنەوەی بریارەکانی حزبی بەعس، سەرۆک وەزیران فەریق عبدالکریم سودانی راسپارد و لیژنەیەکی دروست کرد و رەوانەی کەرکوک کرا و کۆمەڵێک پێشنیاریان ئاراستەی سەرۆک وەزیران کرد.
جێگری سەرۆک پەرلەمانی عێراق، ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەمرۆ فەریق عبدالکریم ئاگاداری کردم جیا لە پەسەندکردنی پێشنیازەکان، ئەمینداریەتی ئەنجوومەنی وەزیرانیش راسپاردووە بۆ دەرچوواندنی رێنمایی تایبەت بە جێبەجێکردنی یاسای گەڕاندنەوەی زەووییەکان بۆ خاوەنەکانیان.