گوتەبێژی یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی كوردستان ئاماژه به فه‌توایه‌كی نوێ ده‌داته‌وه سه‌باره‌ت به گواستنه‌وه‌ی زه‌كات بۆ وڵاتێكی دیكه؛ ده‌شڵێت، كوردستان هه‌ژاری خۆی هه‌یه و پێویسته سوود له زه‌كاتی خواپێدراوانی خۆی وه‌ربگرێت.
شه‌ممه، 1ـی ئاداری 2025، عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، گوتەبێژی یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی كوردستان گوتی، ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هه‌رێمی كوردستان به دروستی نازانێت زه‌كات بۆ وڵاتێكی دیكه بگوازرێته‌وه.
گوتەبێژی یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلام ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، په‌سند وایه زه‌كاتده‌ر له شار و شارۆچكه‌كه‌ی خۆی زه‌كات بداته خه‌ڵكی پێویست و هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت.
عەبدوڵڵا شێرکاوەیی باسی له‌وه‌ش كردووه، ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هه‌رێمی كوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ژار و نه‌دار له كوردستان نه‌مێنێت، ئه‌گه‌رنا ناكرێت زه‌كان ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه بكرێت، به‌ڵام كوردستان هه‌ژاری خۆی هه‌یه و پێویسته خواپێدراوان زه‌كاته‌كانیان پێ بده‌ن.