پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

بەشی پێشبینیی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی ڕاگەیاند.

بە گوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، ئاسمانی ئەمڕۆ یەکشەممە، 02-03-2025ـی هەرێمی کوردستان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرماش بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ شەممە، 01-03-2025، یەک بۆ دوو پلەی سیلیزی، بەرزتر دەبنەوە.

هاوکات، پێشبینیش کراوە خێرایی با لەسەرخۆ و مام ناوەند، لە نێوان 10 بۆ 15 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بێت و مەودای بینینیش، لە نێوان هەشت بۆ 10 کیلۆمەتر بێت.

لەبارەی کەشوهەوای سبەینێ دووشەممەش، 03-03-2025، ئاماژە بەوە دراوە “ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆ، بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت.” هەرچی پلەکانی گەرماشن، بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە، یەک بۆ دوو پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: 16 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 12 پلەى سیلیزى

دهۆک: 14 پلەى سیلیزى

کەرکووک: 17  پلەى سیلیزى

زاخۆ: 16 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 12  پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 2  پلەى سیلیزى

سۆران: 12 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 18 پلەی سیلیزى