لە چەمچەماڵ نەوتی سپی کە 50 لیترە، بە حەوت هەزار و 500 دینارە دەدرێتە هاووڵاتییان.

یەكەی سووتەمەنیی چەمچەماڵ بڵاوی کردەوە، ئەو هاووڵاتییانەی فۆڕمی خۆراكیان سەر بە شاری كەركووكە و تاكوو ئێستا نەوتی سپییان وەرنەگرتووە، نەوتیان بەسەردا دابەش دەكرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، سبەینێ یەكشەممە لە گەڕەكی ئاسوودە ناسراو بە (ئەنفالەكان) نەوتی سپی دابەش دەكرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بڕی نەوتەكە 50 لیترە و بە نرخی حەوت هەزار و 500 دینارە دەدرێتە هاووڵاتییان، پڕۆسەی وەرگرتنی نەوتەكەش پێویستیی بە پسوولەی ژمارە دوو لەگەڵ كارتی نیشتمانی و كۆپییەكەيەتی