هەولێر.. نرخی کارەبای مووەلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی 2 دیاری کرا

لیژنەی ئەنجوومەنی مووەلیدە ئەهلییەکانی پارێزگای هەولێر، نرخی ئەمپێری مووەلیدەی ناو شاری هەولێر و دەوروبەری بۆ مانگی 2 دیاری کرد.

شەممە، 1ـی ئاداری 2025، لێژنەی ئەنجوومەنی مووەلیدە ئەهلییەکانی پارێزگای هەولێر ڕاگەیەندراوێکی لەسەر نرخی کارەبای مووەلیدەکان بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، تێکرا کارکردنی کاتژمێری مووەلیدەکان ڕۆژانە بۆ مانگی  2ـی ساڵی 2025، 14 کاتژمێر بووە.”

ئاماژەی بەوەش دا “ماوەی کارکردنی مووەلیدەکان 33 ڕۆژە، بۆ یەک کاتژمێر کارکردنی مووەلیدە یەکسان بووە بە (43.5) دینار،  نرخی ئەمپێری مووەلیدەکانی ناو شاری هەولێر و بازاڕ و سنووری پارێزگای هەولێر بەم شێوەی خوارەوەیە:

ناوشاری هەولێر، نرخی یەک ئەمپێر لە نێوان 14.500 دینار تاکو 22.500 دینارە، کە نرخی یەک کاتژمێری کارکردنی مووەلیدە  (43.5) دینارە.

ناوبازاڕی شاری هەولێر نرخی یەک ئەمپێر لە نێوان 5000 هەزار دینار تاکو 13.000 هەزار دینارە، نرخی یەک کاتژمێر کارکردنی مووەلیدە ( 45) دینارە .

دەوروبەری هەولێر و قەزا و ناحییە و گوندەکان، نرخی یەک ئەمپێر لە 11.750 دینار تاوەکوو 20.000 هەزار دینارە.