بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ڕایگەیاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ئەگەری نمەباران هەیە، لە ناوچە شاخاوییەکانیش ڕەنگە بەفر و کڕێوە ببارێت.
شەممە 1ـی ئاداری 2025، بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ڕایگەیاند، کەشی ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتى ساماڵ دەبێت لە دوای نیوەڕۆ دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران و بەفر بە کڕێوە بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان، خێرایى با لەسەرخۆ و مامناوەند ( 05 – 15 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دەبێت،ئاراستەی باش بەرەو باکووری خۆرئاوا دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ،مەوداى بینینیش دەبێتە 8 – 10 کیلۆمەتر.
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی، کەشی سبەی یەک شەممە 02- 03- 2025ـیشی ڕاگەیاندووە، بەشێوەیەک ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ درووسبونی هەندێ پەڵە هەور، خێراى با لەسەرخۆ و مامناوەند ( 05 – 15 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دەبێت. هاوکات ئاراستەی با بەرەو باکوورى خۆرئاوا دەبێت و پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە ( 2 – 3 ) پلەى سیلیزى لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، مەوداى بینینیش دەبێتە 8 – 10 کیلۆمەتر.
ئاشکراشی کردووە، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەو شێوەیەیە:
هەولێر : 14 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 12 پلەی سیلیزی
دهۆک : 13 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 12 پلەی سیلیزی
سۆران : 12 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 3 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 16 پلەی سیلیزی