سەرۆکی حکوومەت بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان پیرۆزبایی لە موسڵمانان دەکات

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا پیرۆزبایی هاتنی مانگی ڕەمەزانی لە گشت موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکات .

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 28ی شوباتی 2025، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامەکەیدا وێڕای پیرۆزبایی لە موسڵمانان، هیوا خوارە مانگی ڕەمەزانی ئەم ساڵ، مانگی خێر و خۆشی و ئارامیی بێت و خوای مەزن ڕۆژ و نزا و خواپەرستیی هەموو لایەک قبوڵ بکات .

ئەمەش دەقی پەیامەکەیە :

بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، پیرۆزبایی لە گشت موسوڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم . هیوادارم مانگی ڕەمەزان ، مانگی خێر و خۆشی و ئارامیی بێت.

خوای مەزن ڕۆژ و نزا و خواپەرستیی هەموو لایەک قبوڵ بکات .

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2025/2/28