ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ی شوباتی 2025 بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، دوا ئەوەی لە قەزای بنەسڵاوە ئاگادار کرانەوە حاڵەتێکی کوشتن هەیە، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس گەشتە شوێنی رووداوەکەو دەستی بە لێکۆڵینەوەکانیان کرد، لە لێکۆلینەوەکە دەرکەوت پیاوێک لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی هاوسەرەکەی خۆی کوشتووە.
تۆمەتبار دوای ئەنجامدانی تاوانەکەی، خۆی رادەستی هێزەکانی پۆلیسی هەولێر کرد، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە کراوەتەوە و تۆمەتبار بە بڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوە.