نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە کەسوکاری شاعیر و نووسەر دیا جوان دەکات

ئەمڕۆ پێنج شەممە 27ی شوباتی 2025، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ، سەرەخۆشی لە کەسوکاری شاعیر و نووسەر دیا جوان دەکات.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی( ئێکس)، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرەخۆشی لە کەسوکاری شاعیر و نووسەر دیا جوان دەکات.

گوتیشی: بە هەڵبەست و نووسینەکانی، بە دڵسۆزی و هەڵوێستە نیشتمانپەروەرییەکانی، بە مرۆڤدۆستی خۆی، جێگای خۆی لەناو گەلەکەیدا کردبووەوە.

شاعیر و نووسەر (دیا جوان) لە بەرەبەیانی رۆژی چوارشەمە و لە تەمەنی 72 ساڵی دوای ململانێ لەگەڵ نەخۆشیەکەی لە یەکێک لە نەخۆشجانەکانی کوردستان گیانی لەدەستدا.