چواس خالید – هەولێر
به فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به گوژمه‌ی بیست و پێنج ملیار دیناری عێراقی، گه‌وره پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری دانان و دابه‌شكردنی تۆڕی ئاوی خواردنه‌وه له شاری هه‌ولێر كه‌وتووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و ئێستا ڕشتانه كاری تێدا ده‌كرێت، به‌هۆیه‌وه زیادتر له هه‌زار بیری ئاو داده‌خرێت.
دوای دانانی به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری ڕۆنانی دابه‌شكردنی تۆڕی ئاوی خواردنه‌وه له شاری هه‌ولێرله ٢٠ شوباتی ٢٠٢٥، ئێستا ڕشتانه كار له ته‌واوكردنی ده‌كرێت، كه بڕیاره كه‌متر له ساڵێك كاره‌كانی ته‌واو بكرێت.
پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری دانان و دابه‌شكردنی تۆڕی ئاوی ناوخۆ له هێڵه لاوه‌كییه‌كان و به‌ستنه‌وه‌ی به هێڵه سه‌ره‌كییه‌كانی پڕۆژه‌ی فریاگوزاریی خێرای گه‌یاندنی ئاو بۆ ناو شاری هه‌ولێر، پڕۆژه‌یه‌كی گرنگی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و هه‌موو گه‌ڕه‌كه‌كانی سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاروانی هه‌ولێر، به‌تایبه‌تی ده‌ره‌وه‌ی شه‌قامی ١٢٠ مه‌تری ناوه‌وه‌ی شه‌قامه‌كه لێی سودمه‌ند ده‌بن، كه ژماره‌ی هاووبهشانی سودمه‌ندبوو له‌و پڕۆژه‌یه، دوو سه‌د و چل و هه‌شت هه‌زار هاوبه‌ش و ماڵه له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی شاری هه‌ولێر.
هاوكات له‌و پڕۆژه گه‌وره‌یه‌دا، كه مه‌وداكه‌ی چوار سه‌د و یازده كیلۆمه‌تره، هه‌ڵكه‌ندن و بڕینی شه‌قام و دانانی تۆڕی ئاو له‌خۆ ده‌گرێت، جیا له دانیشتوانی شاری هه‌ولێر، شه‌ست و سێ هه‌زار هاوبه‌شی ئاو له ده‌ره‌وه‌ی شاری هه‌ولێریش لێی سودمه‌ند ده‌بن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ش، به ته‌واو بوونی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری دانان و دابه‌شكردنی تۆڕی ئاوی هه‌ولێر، زیادتر له هه‌زار بیری ئاو له ناو شار و ده‌ره‌وه‌ی شاری هه‌ولێر داده‌خرێن و چیدی پێویست نابن بۆ ئاوی خواردنه‌وه سودیان لێ وه‌ربگیرێت، كه به‌هۆیه‌وه پارێزگاری له سامانی ئاوی ژێرزه‌وی ده‌كرێت.
پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری دانان و دابه‌شكردنی تۆڕی ئاوی ناوخۆ له هێڵه لاوه‌كییه‌كان و به‌ستنه‌وه‌ی به هێڵه سه‌ره‌كییه‌كانی پڕۆژه‌ی فریاگوزاریی خێرای گه‌یاندنی ئاو بۆ ناو شاری هه‌ولێر، له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به گوژمه‌ی بیست و پێنج ملیار دیناری عێراقی جێبه‌جێ ده‌كرێت.