لە پەیامێكیدا، سەرۆك بارزانی بەبۆنەی كۆچی دواییی (دایكا جوان) پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاڕاستەی خێزان و كەسوكاری كرد و ڕایگەیاند: “بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی كوردپەروەر و خەباتگێڕی كوردستانی سووریا و ئەندامی پێشووی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستان _ سووریا خاتوو (سەباح محەمەد عەلی) ناسراو بە (دایكا جوان)ـم پێ گەیشت.”
ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەكەی سەرۆك بارزانییە..
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی كوردپەروەر و خەباتگێڕی كوردستانی سووریا و ئەندامی پێشووی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستان _ سووریا خاتوو (سەباح محەمەد عەلی) ناسراو بە (دایكا جوان)ـم پێ گەیشت.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو (دایكا جوان) و هەموو ئازادیخواز و تێكۆشەرانی كوردستانی سووریا دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لەخودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارمی بە هەموو لایەك ببەخشێت