چوارشه‌ممه، 26ـی شوباتی 2025، حه‌ییان عه‌بدولغه‌نی، وه‌زیری نه‌وتی عێراق ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی بۆریی نەوتی به‌نده‌ری جه‌یهان، ڕێككه‌وتوون.
حه‌ییان عه‌بدولغه‌نی گوتیشی، زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه و لێكگه‌یشتنی به‌رهه‌مدار و گرنگییان هه‌بووه.
دووشەممە 24ـی شوباتی 2025، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی فیدراڵ ڕایگەیاند: پەیوەندییەکان لەگەڵ لایەنی تورکی بەردەوامە بۆ ئەوەی لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان بکەین.
وەزیری نەوتی فیدراڵ گوتیشی، چاوەڕێی وەڵامی لایەنی تورکی دەکەن بۆ ئەوەی دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان بکەین، لای عێراق هەموو ئامادەکارییەک تەواو کراوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، لەماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا، دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دەکرێت و بۆرییەکان ئامادەکراون بۆ ئەوەی نەوت بە بەندەری جەیهانی تورکیا بگەیەنرێت.