ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 26.2.2025 به سه‌رپه‌رشتی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێرو ئاماده‌بوونی مه‌سعود كاره‌ش جێگری پارێزگاری هه‌ولێرو به‌رێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی پارێزگار‌و به‌رێوه‌به‌رانی دارایی و كارگێری و پرۆژه‌و به‌دواداچوون و ئه‌ندازه‌ی پارێزگای هه‌ولێر، له دیوانی پارێزگادا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له نێوان تیمی ناوه‌ندی په‌سه‌ندكردنی دابینكاران و به‌ڵێنده‌رانی كوردستان به‌رێوه چوو.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا پارێزگاری هه‌ولێر به گرنگیه‌وه ئاماژه‌ی به ستراتیژ‌و پلانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان لە سێکتەرە جیاجیاکان كرد، هاوكات بۆ گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاریه گرنگ و پێویسته‌كان بۆ خه‌ڵكی كوردستان دووپاتی له‌سه‌ر هه‌وڵ و كۆششی دڵسۆزانه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت كرد، كه له ڕێگه‌ی به‌ڵێنده‌ره‌كانه‌وه رۆڵی ئه‌رێنیان هه‌بووه له جێبه‌جێكردنی به‌شێك له پرۆژه خزمه‌تگوزاریه‌كان به‌هاوكاری و چاودێری لەگەڵ حکومەتی هەرێم.
له ته‌وه‌رێكی تردا، بیروڕا له‌سه‌ر ئالیه‌تی به‌هێزكردن و باشتركردنی شێوازی نوێ جێبه‌جێكردنی كار‌و پرۆژه‌كان ئاڵوگۆركرا، جه‌خت له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی كوالێتی پرۆژه خزمه‌تگوزاریه‌كان كرایه‌وه. بیرۆكه و ئه‌جیندای سیسته‌می تۆماركردنی دابینكاران بۆ كۆمپانیا‌و به‌ڵێنده‌ره‌كان خرایه ڕوو به شێوازێك وه‌ك چاوخشاندنه‌وه‌یه‌ك بێت به‌و میكانیزامانه‌ی پێشتر له كاری به‌ڵێنده‌رایه‌تی و جێبه‌جێكردنی پرۆژه خزمه‌تگوزاریه‌كان په‌یڕه‌و ده‌كرا.