هاتوچۆی هەولێر: لێخۆشبوونی سەدا 20ـی سزا داراییەکانی هاتوچۆ بەردەوام دەبێت

هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، بڕیاری لێخۆشبوونی سەدای 20ـی سزا داراییەکانی هاتوچۆ تاوەکوو 31ـی ئادار بەردەوامە.

چوارشەممە، 26ـی شوباتی 2025، هاتوچۆی هەولێر ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە کە تێیدا هاتووە، ماوەی چەند ڕۆژێکە ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتیان سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان دەکەن بۆمەبەستی پاکتاوکردنی سزادارایەکانی سەر ئۆتۆمبێلەکانیان، بۆئەوەی سوودمەندبن لە لێخۆشبوونی لە 20% سزا داراییەکانی هاتوچۆ.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، دەنگۆیەک بڵاو بووەتەوە گوایە لە کۆتایی ئەم مانگە بڕیاری لێخۆشبوونەکە کۆتایی دێت، بەڵام ئەو دەنگۆیە ڕاست نیە، بڕیاری لێخۆشبوونەکە تا 31-3-2025، بەردەوامی هەیە و هەوڵ دراوە بۆ جاری سێەمیش درێژ بکرێتەوە