کۆبوونەوەی شاندی باڵای پارتی و یەکێتی کۆتاییهات

کۆبوونەوەی شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان کۆتاییهات.

چوارشەممە، 26ـی شوباتی 2025، هەردوو شاندی باڵای پارتی و یەکێتی لە پیرمام، دەربارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێم کۆبوونەوە.

نەو کۆبوونەوە درێژکراوەی کۆبوونەوەکانی هەردوولا بوو، بەتایبەت بڕیاردان لەسەر ڕەشنووسەکە، چونکە ئەو ڕەشنووسە نۆ تەوەری جیاوازی لەخۆ گرتووە، بۆیە پارتی و یەکێتی نزیکن لەوەی بچنە سەر چۆنیەتی دابەشکردنی پۆستەکان، چونکە هەردوولا تا ڕادەیەکی باش لەسەر کارنامەکە کۆکن. کە ببێتە بنەمایەک بۆ چوارساڵی داهاتووی حکوومڕانی هەرێمی کوردستان.