چواس خالید – هەولێر
وه‌ك چاره‌سه‌رێك بۆ گرفتی زه‌وییه بێ تۆماره‌كان، له ڕابردوودا مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری تاپۆ كردنی هه‌موو زه‌وییه كارته‌كانی هه‌رێمی كوردستانی ده‌ركرد، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا و له قۆناغێكی نوێ‌دا هه‌زار و سێ سه‌د و بیست زه‌وی دیكه‌ی كارت تاپۆ ده‌كرێن.
له هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ی ئه‌و زه‌ویانه‌ی به كارت دابه‌شكرابوون هێكجار زۆربوو، به‌پێی ئاماری به‌رده‌ستی ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر، ته‌نیا له هه‌ولێری پایته‌خت زیادتر له ١٢٠ هه‌زار پارچه زه‌وی هه‌بوو، كه به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران و خێزانی سه‌ربه‌رزی شه‌هید و مامۆستا و هتد…، دابه‌شكرابوون و ته‌نیا كارتێك به خاوه‌نه‌كانیان درابوو، تێیاندابوو له پارچه كاغه‌زێك ڕه‌قه‌مێكیان بۆی نووسیبوو، ئه‌وان كه شایسته‌ی وه‌رگرتنی ئه‌و زه‌وییانه بوون، له بازاڕه‌كاندا به هۆی نه‌بوونی تاپۆ، به نرخێكی كه‌م ده‌یانفرۆشت و نیوه‌ی به‌های زه‌وییه‌كه‌یان به‌با ده‌چوو.
تا دواجار حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیكرد به چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاری تاپۆكردنی هه‌موو پارچه زه‌وییه‌كانی كارتی له هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرد.
له‌و كاته‌وه پڕۆسه‌ی تاپۆكردنی زه‌وییه‌كانی كارت له كوردستان و هه‌ولێری پایته‌خت ده‌ستی پێكرد و چه‌ندین لیژنه له نێوان وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی شاره‌وانی و تاپۆ و كشتوكاڵ پێكهێندرا، شاره‌وانی هه‌ولێر به قۆناغ ئه‌و زه‌ویانه تاپۆ ده‌كات.
له‌وباره‌وه ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٥، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، له چوارچێوه‌ی پڕۆسه‌ی تاپۆكردنی زه‌وییه‌كارته‌كان له سنووری هه‌ولێر، هه‌زار و سێ سه‌د و بیست پارچه زه‌ویی كارت، كاره‌كانی تاپۆكردنیان ته‌واوكراون و وێنه‌ی تۆماریان بۆ ده‌رچووه.
له بڵاوكراوه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانیدا هاتووه، به پێی یه‌كه‌ی گۆڕینی كارتی زه‌وی بۆ سه‌نه‌د له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، له قۆناغی نوێ‌دا ئه‌و زه‌ویانه‌ی كاره‌كانی تاپۆكردنیان ته‌واوكراون و وێنه‌ی تۆماریان بۆ ده‌رچووه، له كه‌رتی باغمره‌شه‌هاب له سنووری سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێره.
به‌ر له ئه‌وانه‌ش و له ١٦ كانوونی یه‌كه‌می ٢٠٢٤، هه‌ر پڕۆسه‌ی تاپۆكردنی زه‌وییه كارته‌كان، له سنووری سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر، دوو سه‌د و نه‌وه‌ت و حه‌وت زه‌ویی كارتی دیكه له گه‌ڕه‌كی ٧٥٠ مه‌تری، وێنه‌ی تۆماریان بۆ ده‌رچوو و تاپۆكانیان ته‌واو كران.
به گوێره‌ی ئاماره‌كانی پارێزگای هه‌ولێر، ئێستا كه‌متر له ٢٤ هه‌زار پارچه زه‌وی دیكه‌ی كارت ماوه، بڕیاره له ماوه‌یه‌كی نزیكدا تۆماری ئه‌وانیش ته‌واو بكرێت.
ئه‌م هه‌نگاوه، یه‌كێكه له خزمه‌ته به‌رده‌وامه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پێشكه‌شكردنی به هاووڵاتیانی، كه ئامانج له تاپۆ كردنی سه‌رجه‌م زه‌وییه كارته‌كان ئه‌وه‌یه، هاووڵاتیان بتوانن له‌ڕووی یاساییه‌وه سودمه‌ند بن، كه له‌ڕابردوودا و له هه‌رێمی كوردستان، زه‌وی به‌سه‌ر هه‌ر چین و توێژێكدا دابه‌ش كرابێت، تۆماری خانووبه‌ره‌ی بۆ ئاماده نه‌ده‌كرا و هه‌ر به كارت دابه‌ش ده‌كرا، ئه‌وكات بازرگانانی زه‌ویزار تێی ده‌ئاڵان و زۆرێكیان كه نه‌بوونی ناچار به فرۆشتنه‌وه‌ی ده‌كردن، (ئه‌و كه‌سانه‌ی زه‌وییان وه‌رگرتووه و ناویان له سودمه‌ندانی حكوومه‌ت تۆماركراوه)، له‌به‌ر دواكه‌وتن و تاپۆ نه‌كردنیان و به كارت دابه‌شكردنی زه‌وییه‌كان، نیوه‌ی ده‌ستكه‌وته‌كه‌كانیان به بادا ده‌چوو، كه له‌به‌ر بێ تاپۆیی به نرخێكی كه‌م له چنگیان ده‌رده‌هێنرا، به‌وه‌ی هه‌ر زه‌وییه‌ك كه كارت بێت و تاپۆ نه‌كرابێت له بازاڕی زه‌وی و زاردا نیوه‌ی به‌هاكه‌ی ده‌كات و بڕیاری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ تاپۆكردنی زه‌وییه كارته‌كان، له به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانه.