ئاسایشی هەولێر لە كۆگایەك دەستی بەسەر 84 هەزار لیتر ڕۆنی بەكارهاتووی خۆراكدا گرت

ئەمڕۆ سێشەممە 25ی 2ی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند: “لە لایەن تیمەکانمانەوە دەستمان گرت بەسەر کۆگایەکدا کە بڕی (84 هەزار لیتر) ڕۆنی بەکارهاتووی خۆراکی تێدا هەڵگیرا بوو، کە لە لایەن خاوەنی کۆگاکەوە ڕۆژانە هەڵساون بە کۆکردنەوەی ڕۆنی خۆراکی بەکارهاتووی خواردنگەکانی شاری هەولێر و لەو شوێنە کۆگایان کردووە.”

ئاماژەی بەوەش دا، كە ئەو ڕۆنانە “بەشێوەیەکی ناتەندروست و دوور لە ڕێنوێنییە تەندروستییەکان، بەمەبەستی ئەوەی ئەو ڕۆنی خۆراکە جارێکی تر بەکار بهێنرێتەوە و بخرێتەوە بازاڕ و بدرێتەوە بە هاووڵاتییان.”

لەسەر ئەو بابەتە، ئاسایشی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، كە “بەهەماهەنگی لەگەڵ قایمەقامیەتیی قەزای ناوەندیی هەولێر و بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر ڕێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەنی کۆگاکە گیرایەبەر و کۆگاکەشمان داخست.”

ئەوەش دەخاتە ڕوو، كە “ئەم کۆگایە هیچ مۆڵەتێك و ڕەزامەندییەكی کارکردنی لە لایەنە پەیوەندیدارەکان نەبووە.