پڕۆژەی دروستکردنی شەقام و قیرتاوکردنی ناوچەیەکی قەزای بنەسڵاوە کەوتە بواری جێبەجێ کردن

ئەمرۆ سێ شەمە 25ی شوباتی 2025، سەرۆکایەتی شارەوانی بنەسڵاوە ڕایگەیاند، بە گوژمەی 87 ملیۆن دینار لەسەر داهاتی شارەوانییەکان، لە قەزای بنەسڵاوە شەقامێک دروستدەکرێت و قیرتاو دەکرێت، بەبڕیاری سەرۆک شارەوانی لەم رۆوە کارکردن تێیدا کەوتە بواری جێبەجێ کردن، زیاتر لە سەد پیشەوەر لەم بڕیارە سوودمەند دەبن