پارێزگارى هەولێر، بەشداری لە ڕاگەیاندنى کار و چالاکیەکانی ساڵانەی ژووری بازرگانی ئەمریکی کرد

 

ئەمشەو دووشەممە 2025.2.24، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەشداریکرد لە ڕێورەسمى ڕاگەیاندنى کار و چالاکیەکانی ساڵانەی ژووری بازرگانی ئەمریکی.

لە ڕێورەسمەکەدا، وێڕاى ڕاگەیاندنى داتا و ئامارەى فەرمى کار و چالاکیەکانی ساڵانەی ژووری بازرگانی ئەمریکی، کە ئاماژەبوون بۆ بوژاندنەوەی ئابووری هەرێمی کوردستان، تیشک خرایەسەر رەوشی بازرگانی و دەرفەتی كار بە یەکسانی لە عێراق و کوردستان و دیدگای حکومەتی هەرێمى کوردستان بۆ دروستكردنی ئابووریەكی پتەو بە هەماهەنگی لەگەڵ كەرتی تایبەت.