سێشەممە 25ـی شوباتی 2025، سەرۆك مەسعود بارزانی لە سەلاحەددین پێشوازیی لە ئاكیرا ئێندۆ، باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق كرد.
لە دیدارەكەدا، باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق پێزانینی بۆ قوربانیدان و خەباتی گەلی كوردستان هەبوو، هەروەها ستایشی سەقامگیریی بەرچاو و پێشكەوتنەكانی هەرێمی كوردستانی لە بوارە جیاجیاكاندا كرد.
هەر لەو دیدارەدا، بیروڕا لەبارەی گۆڕانكارییە سیاسی و ئەمنییەكانی ناوچەكە و هاوكێشە نێودەوڵەتییەكان و كاریگەرییان لەسەر عێراق و چارەنووسی كورد لە سووریا ئاڵوگۆڕ كرا.
لەبەشێكی تری ئەو دیدارەدا جەخت لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندی و دۆستایەتیی نێوان هەرێمی كوردستان و ژاپۆن كرایەوە.