چواس خالید – هه‌ولێر
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕشتانه كار له بنیاتنان و پته‌وكردنی ژێرخانی ئاو و پڕۆژه‌ی كاریگه‌ر له زیادكردنی ئاوی ژێر زه‌وی و گلدانه‌وه‌ی ئاوی سه‌ر زه‌وی ده‌كات، له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا پۆندی زانكۆ له به‌رزاییه‌كانی كه‌سنه‌زانی هه‌ولێر ته‌واو كراوه و كار له چه‌ندانی دیش ده‌كرێت.
له پێناو گلدانه‌وه‌ی ئاو و زیادتركردن و پاراستنی ڕێژه‌ی ئاوی ژێر زه‌وی و ئاودێری و بواری كشتوكاڵ و زیادتركردنی سامانی ماسی و كه‌رتی گه‌شتیاری و پاراستنی شاری هه‌ولێر له ئه‌گه‌ری دروستبوونی لافاو، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگییه‌كی زۆری داوه به دروستكردنی پۆند و به‌نداو، كه له ئێستادا ژماره‌یه‌ك پۆندی ئاو كه‌وتوونه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و هه‌ندێكیشیان ته‌واو بوونه.
یه كێك له‌و پۆندانه‌ی كار له بنیاتنانیانی كرا و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ته‌واوكرا پۆندی زانكۆیه، ئه‌م پۆنده ده‌كه‌وێته به‌رزاییه‌كانی كه‌سنه‌زانی هه‌ولێر و نزیك مۆنۆمێنتی شه‌هیدان.
له ئه‌یلوولی ٢٠٢٤، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ردی بناغه‌ی پۆندی زانكۆی دانا، كه توانای گلدانه‌وه‌ی ملیۆنێك مه‌تر سێجا ئاوی هه‌یه.
دوای دانانی به‌ردی بناغه، ڕشتانه ده‌ست به ڕۆنانی كرا و له‌ماوه‌ی ته‌نیا سێ مانگدا كاره‌كانی پڕۆژه‌كه ته‌واو كرا و ئاماده‌كرا بۆ گلدانه‌وه‌ی ئاو.
پۆندی زانكۆ له هه‌ولێر، درێژییه‌كه‌ی سه‌د و هه‌شتا مه‌تره، كه پانییه‌كه‌ی له ژێره‌وه هه‌شتا مه‌تر و له سه‌ره‌وه شه‌ش مه‌تره، به‌رزییه‌كه‌شی حه‌ڤده مه‌تره و ملیۆنێك مه‌تر سێجا ئاو گلده‌داته‌وه.
پۆندی زانكۆ له هه‌ولێر، كه ئێستا چووه‌ته سه‌ر خه‌رمانی پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له خزمه‌تكردن و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاری هه‌ولێر، جیا له سود گه‌یاندن به پاراستن و زیادتركردنی ڕێژه‌ی ئاوی ژێر زه‌وی و پاراستنی شاری هه‌ولێر له هه‌ر ئه‌گه‌رێكی دروستبوونی لافاو، له وه‌رزی هاویندا سودی زۆری بۆ كه‌رتی كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری و سامانی ماسی له ناوچه‌كه ده‌بێت، له هه‌مان كاتیش‌دا ده‌بێته شوێنێكی گه‌شتیاری و كاریگه‌ری له بوژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری وڵات ده‌بێت، كه سیمایه‌كی دڵگیرتر به شاری هه‌ولێر ده‌به‌خشێت و هۆكارێك ده‌بێت له ڕاكێشانی زیادتری گه‌شتیار.
هاوكات هه‌ر له هه‌ولێر و به بڕیاری مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به تێچووی نزیك به چوار ملیار دیناری عێراقی، له ناحیه‌ی بنه‌سڵاوه‌ی شاری هه‌ولێر، پڕۆژه‌ی بنیاتنانی پۆندی بنه‌سڵاوه جێبه‌جێ ده‌كرێت، كه یه‌كێكه له گه‌وره پۆنده‌كانی هه‌رێمی كوردستان و توانای گلدانه‌وه‌ی سێ ملیۆن مه‌تر سێجا ئاوی هه‌یه.
١٩ی ئه‌یلوولی ٢٠٢٤، به‌ردی بناغه‌ی بنیاتنانی داندراوه و ماوه‌ی ته‌واوبوونی پڕۆژه‌كه سێ سه‌د و شه‌ست ڕۆژه و به ته‌واو بوونی پۆندی بنه‌سڵاوه، ڕۆڵی كارای ده‌بێت له به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئاوی ژێر زه‌وی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی وشكه‌ساڵی و فه‌راهه‌مبوونی زه‌وی به‌راو له ناوچه‌كه، جیا له‌وه‌ی مه‌ترسی دروستبوونی لافاو ناهێڵێت، ناوچه‌كه‌ش ده‌كاته ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری و سود به سامانی گشتی ده‌گه‌یه‌نێت.
جیا له پۆندی بنه‌سڵاوه، به تێچووی نزیكه‌ی ملیارێك دیناری عێراقی، پڕۆژه‌ی دروستكردنی پۆندی داره‌توو له هه‌ولێر جێبه‌جێكرا.
پڕۆژه‌ی دروستكردنی پۆندی داره‌توو، به گوژمه‌ی هه‌شت سه‌د و هه‌ژده ملیۆن و دوو سه‌د و بیست هه‌زار دیناری عێراقی، له‌سه‌ر بودجه‌ی پارێزگای هه‌ولێر هاته جێبه‌جێكردن، كه توانای گلدانه‌وه‌ی سێ سه‌د و په‌نجا هه‌زار مه‌تر سێجا ئاوی هه‌یه.
به‌هۆی كه‌مبارینی باران و دروستكردنی به‌نداو و گرتنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌لایه‌ن وڵاتانی دراوسێ له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ساڵانی ڕابردوو قه‌یرانی كه‌می ئاو له هه‌ندێك ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان سه‌ریهه‌ڵدا، له به‌رانبه‌ردا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕشتانه كاری له بنیاتنان و پته‌وكردنی ژێرخانی ئاو و پڕۆژه‌ی كاریگه‌ر له زیادكردنی ئاوی ژێر زه‌وی و گلدانه‌وه‌ی ئاوی سه‌رزه‌وی، هاوشێوه‌ی كه‌رته‌كانی دیكه كردووه و له ڕابردوودا، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بنیاتنانی ده‌یان پۆندی له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان داوه.
له‌قۆناغی یه‌كمدا ٢٣ پۆند به گوژمه‌ی ١٣ ملیار دینار له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، كه هه‌شت دانه‌یه‌ن له پارێزگای هه‌ولێر بوو، له قۆناغی دووه‌میش دا، ١٤ پۆند به گوژمه‌ی ١٢ ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دینار له ده‌وروبه‌ری شاری هه‌ولێر دروست ده‌كرێن، كه چه‌ندێكیان كه‌وتونه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و كاریگه‌ری به‌رچاوی له كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی لافاو بۆ ئه‌و شاره ده‌بێت.