ئەمڕۆ دووشەممە 24/2/2025، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاوی کردەوە: “دوای ئەنجامدانی بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری لەلایەن هێزەکانمانەوە، لە دوو ئۆپەراسۆنی جیاوازدا و بە هەماهەنگی لەگەڵ (بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان) و بەفەرمانی دادوەری لیکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، سێ تۆمەتبارمان دەستگیر کرد بەناوەکانی (ف، ف، ع)، (ف، م، ف) و(ح، ط، أ) کە لە کاتی دەستگیرکردنیان ڕووبەڕووی هێزەکانمان بوونەوە.”
ئاماژە بەوەش دراوە: “یەکێک لە تۆمەتبارەکان خەڵکی دەرەوەی هەرێمی کوردستانە، لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتباران دەستمان بەسەر بڕی (یەک کیلۆ و 800 گرام) مادەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ)، (مەریجوانە)، (هیرۆین)، (چەند پارچە حەبێکی هۆشبەر) و چەکێکی بێ مۆڵەت لە جۆری (دەمانچە) و هەروەها کەلوپەلی پێوانە و کێشانی مادەی هۆشبەردا گرت.”
هەروەها ئاسایشی هەولێر سوپاسی هاووڵاتیان دەکات کە هەمیشە هاوکارییانن لە پێدانی زانیاری.