ئەنجوومەنی باڵای فەتوای كوردستان رایگەیاند “لەچوارچێوەی بنەماکانی شەریعەت، رێساکانی فیقهی ئیسلامی، بەراوردکردنی بۆچوونی گەورە زانایان و بە لەبەرچاوگرتنی نرخی زێڕ و زیو، هەروەها دوای هەڵسەنگاندن و شرۆڤەی وردی پرسی دیاریکردنی رێژەی زەکات و سەرفیترە و فیدیە، پاڵپشت بە بەڵگەی دروست و زانستی، رێژە و ئەندازەی زەکات و سەرفیترە و فیدیە دیاری کرا”.
راشیگەیاند “ئەمساڵ رێژه‌ی سه‌رفیتره بۆ هه‌ر كه‌سێك به‌لایه‌نی كه‌مەوە 3 هه‌زار دینار ده‌بێت، هەروەها ئه‌ندازه‌ی فیدیه‌ی به‌ڕۆژنه‌بوون بۆ هه‌ر رۆژێك 3 هه‌زار دینار ده‌بێت.
سەبارەت بە رێژەی كەوتنی زەكاتیش، رایگەیاند “ئه‌ندازه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی زه‌كاتی تێدا واجب ده‌بێت (نیصابی زه‌كات) بریتییه له 2 ملیۆن و 500 هەزار دینار”.
ئەنجوومەنی باڵای فەتوا ئاماژەی بەوەش دا كە هه‌ر كه‌سێك 2 ملیۆن و 500 هه‌زار دیناری عێڕاقی هه‌بێت و ساڵی به‌سه‌ردا سووڕابێته‌وه، واجبه بۆ هه‌ر ملیۆنێك دینار، 25 هه‌زار دینار به زه‌كات بدات به هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌تان”.