بەڕێوەبەرایەتی بازرگانیی كەلوپەلی خۆراك لە هەولێر رایگه‌یاندووه، له‌مڕۆ دووشه‌ممه‌وه 24ی شوبات بریكارەكانی خۆراك ده‌توانن سەردانیان بكەن بۆ وەرگرتنی لیستی بریكاری خۆراك بە مەبەستی وەرگرتنی بەشەخۆراكی مانگی یەكی ئەمساڵ 2025 .
له ئاگادارییه‌كه‌ی بازرگانی و كه‌لوپه‌لی خۆراكی هه‌ولێر ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، بنكەكانی ناو سه‌نته‌ری شار ئاگادار كراونەتەوە، بریتین لە بنكه‌كانی “201 تا 212″، بنكەكانی دەوروبەریش لە “213 تا 221″، ده‌گرێته‌وه،هەروەها بنكەكانی ناوچە دوورەكانی وه‌كو شەقڵاوە و هیران و هەریر و باسرمەش بریتین لە “22 و 223
بەڕێوەبەرایەتی بازرگانیی كەلوپەلی خۆراك لە هەولێر ئاشكراشی كردووه ، ده‌بێت بریكاره‌كانی خۆراك تەنیا لە رێگەی ڤیزە كارتی بانكی “جنوب ئیسلامی” پاره بده‌ن و هەر بریكارێك پێشەكی پارە نه‌دات و لیستی بریكاری نەباتەوە، بەشەخۆراكی بۆ ناچێت .
به پێی زانیارییه‌كان ، وەجبەی یەكەمی بەشەخۆراكی مانگی یەكی 2025، پێكهاتووە لە هەشت مادە كە بریتین لە زەیت ، شەكر ، برنج ، ئارینۆك، ، نۆك، ، فاسۆڵیا ، دۆشاوی تەماتە ، نیسك .