چواس خالید – هەولێر
دوای ڕاگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ و هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ههناردهكردنهوەی، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ڕایده‌گه‌یه‌نێ، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقی فیدڕاڵی له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ڕێككه‌وتن.
٢٣ی شوباتی ٢٠٢٥، وه‌زره‌تی سامه‌نه سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، دوای په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدڕاڵی عێراق و وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕێككه‌وتین له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی بڕی به‌رده‌ست.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كاندا هاتووه، بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، به مه‌به‌ستی پشكنینی بۆڕییه‌كانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، تیمێكی ته‌كنیكی هاوبه‌ش له نێوان هه‌ردوولا، هه‌ولێر و به‌غداد پێكهێندراوه.
هه‌ر دوێنێ شاندی دانوستاندكاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، ڕێككهوتنكرا له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌نده‌ره‌كانی جیهان، به ڕێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆ.
شاندی دانوستاندكاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، تیمێكی ته‌كنیكی هاوبه‌ش بۆ پشكنینی بۆڕییه‌كانی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان پێكهێندراوه، له‌م ڕووه‌وه پابه‌ندبوونی خۆمان به جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی یاسای بودجه‌ی گشتی فیدڕاڵی دووپات ده‌كه‌ینه‌وه.
له ٢ی شوباتی ٢٠٢٥، په‌رله‌مانی عێراق، یه‌كه‌م هه‌مواری یاسای بودجه‌ی عێراقی په‌سند كرد، له هه‌مواره‌كه‌دا بڕگه‌یه‌كی له به‌ندی مادده‌ی ١٢ی یاساكه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و له بری ئه‌و، داڕشته‌یه‌كی نوێی تێدا جێگیر كرد.
هه‌مواره‌كه‌ی تایبه‌ت به به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه، “گواستنه‌وه و ڕاده‌ستكردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و فرۆشتن و سهرپهرشتیكردنییهتی له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆ وه، له بهشهیكی دیهكهدا بڕی شازده دۆلاری وه‌كو تێچوو بۆ به‌رهه‌مهێنان له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و گواستنه‌وه‌ی به‌رمیلێك نه‌وت دیاری كردووه، دیاریكردنی ئه‌و بڕه‌ش تا ئه‌و كاته‌یه، لایه‌نێكی نێوده‌وڵه‌تی ڕاوێژكاری، دوای دراسه و وردبینی، له‌ماوه‌ی شه‌ست ڕۆژدا نرخێكی خه‌مڵێندراو دیاری ده‌كات.
دوێنێش ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٥، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقی فیدڕاڵ ڕاگه‌یاندبوو، ڕێكاره‌كانی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه ته‌واو بوون.
له به‌رانبه‌ردا شاندی دانوستاندكاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا ڕایگه‌یاند، پێویسته پێش ده‌ستپێكردنی ههنهردهكردنهوهی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر دیاریكردنی بڕێك نه‌وت بۆ به‌كارهێنانه‌وه‌ی ناوخۆیی هه‌رێمی كوردستان بكرێت.
دوای بڕیاری دادگای نێوده‌وڵه‌تی پاریس، له نێوبژیوانی هه‌رێمی كوردستا و عێراقی فیدڕاڵ، له به‌رژه‌وه‌ندی عێراقی فیدڕاڵ، كه تێیدا هاتبوو، توركیا ڕێككه‌وتنی ساڵی ١٩٧٣ی پێشێلكردووه، به‌وه‌ی له ساڵی ٢٠١٤ه‌وه ڕێگه‌ی به هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و فرۆشتنی سه‌ربه‌خۆیانه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان داوه، به‌بێ وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی حكوومه‌تی عێراق.
لای خۆیشیەوە، کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان ڕایگەیاند، ئامادەین بۆ دەست پێ کردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بۆریی عێراق – تورکیا.
کۆمەڵەی پێشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ‘ئێکس’ لەبارەی گفتوگۆکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق، لە بڵاوکراوەیەکدا، ڕایگەیاند، هەروەکو هەمیشە دووپات‌مان کردووەتەوە، ئەندامانمان ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆریی عێراق – تورکیا، گوتیشی، ئەمەش لە دوای گەیشتنە ڕێککەوتنە کە مەرجەکانی ئابووری و بازرگانی و گرێبەستی کۆمپانیاکانی ئەندام لە کۆمەڵەکەمان لەبەرچاو بگیرێت.
لەو پەیامەیدا، ئەپیکور ئاماژەی بەوەش داوە، چاویان لە ڕێککەوتنێکی نووسراوی تایبەت بە فرۆشتنە، لەنێوان حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کە شەفاف بێت و گەرەنتی مافەکانی ئێمە بکات، بەبێ دەستوەردانی سیاسی.
له ئاداری ٢٠٢٣ه‌وه هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی بۆڕی نه‌وتی جیهانه‌وه وه‌ستا، كه ڕۆژانه چوار سه‌د هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كێڵگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و له‌گه‌ڵ ئه‌ویش حه‌فتا و پێنج هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركووكی كوردستانی پێیدا به‌ڕێده‌كرا.
له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا، ڕاگرتنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، زیانێكی گه‌وره‌ی له ئابووری و بووژاندنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و به گشتی داهاتی عێراقی فیدڕاڵ دا.