ئیدارەی گەرمیان لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە: دوای ڕاوێژ له‌گه‌ڵ جەلال شێخ نووری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، بەهۆی ناله‌باری كه‌شوهه‌وا و له‌به‌ر سه‌لامه‌تی گیانی قوتابیان و مامۆستایان بۆ ئه‌وه‌ی بەدووربن لە كه‌مترین مه‌ترسی، بڕیارمان دا سبه‌ینێ دووشه‌ممه لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکوومی و نا حکوومی پشووی فەرمی بێت.
بڵاویشی كردەوە: ئەم پشووە قوتابییانی دەرەکی بەرایی (تەمهیدی) پۆلی 12ی زانستی و وێژەیی و پیشەییەكان ناگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەش دا كە سبەی دووشەممە تاقیكردنەوەكانی بەراییی پۆلی 12 بەپێی خشتەی ڕاگەیەنرا و لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام دەدرێت